ناهەمواریی ژیان
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
776 بینین
ئەم دەرد و بەڵا و میحنەتە وەک باب و برامن
تاکەی؟.. بەسە ئاخر بە چ مەقسود و مەرامن
ساتێ نییە ئارام و سکوونم بە شەو و ڕۆژ
من وێڵ و پەرێشانم و ئەو هەر لە دووامن
زۆر ترسم هەیە عاقیبەتی ببنە عەدو لێم
دائیم بە مەسەل دوژمنی خوێنی لە قەفامن
زانیومە هەموو وەقت و ساعەتێک و زەمانێ
بۆ مردنم هەر سێ بەغەمەن، دەست و دووعامن
ئومێدی منیش وایە خودا ساحێبی ڕەحمە
بۆ کەیفی ئەوان نەمکوژێ «ئەو» چونکە نەفامن
میوانی منن؛ ئەمری خودا نازڵی کردوون
چارم نییە، پێم خۆشە کە مەئمووری خودامن
هەر چەندە بە سێ دەردەوە بەینێکە دەناڵم
«میرزاناسناوی ئەدەبی» دڵی خۆشە کە خودا ڕەحمی بە عامن