چ کوفرێ ڕوو ئەدا چاوم برینم سەختە چاری کەی

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  621 بینین
چ کوفرێ ڕوو ئەدا چاوم برینم سەختە چاری کەی
بە ماچێ دەفعەیێ ڕەحمێ بە لێوی وشکی «زاریناسناوی ئەدەبی» کەی
وەها غەرقی خەیاڵی تۆیە دڵ، حیسسی ئەلەم ناکا
ئەگەر هەر لەحزە سەد جۆگە لە خوێنی سینە جاری کەی
مناڵی دڵ گڕووی قەندی لەبی تۆی گرتووە گیانە
چییە ژیری بە سێوی مەمک و کوڵمی وەک هەناری کەی
دەمێکە زەهری دووری تۆ خۆراکی قەلبی ناشادە
خودا هەڵناگرێ ئیتر دوچاری زەهری ماری کەی
لە موژگانی سیاهت گەر بپرسی حاڵی من، دێژێ
لە خوێنی غەرقە سەر تا پا چ لازم شێت و هاری کەی
لە باغی ڕووتدا دڵ بولبولێ مەست و غەزەڵ خوانە
هەڵیمەفڕێنە زوڵمە، وێڵی دەشت و کۆهساری کەی
کە «زاریناسناوی ئەدەبی» ساکنی کووچەی غەمی باڵاتە با جارێ
لە ڕێگەی لوتفەوە بەو لێوە ئاڵەت پرسیاری کەی