چ نەقسێکی هەیە بۆ پادشاهێ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  474 بینین
چ نەقسێکی هەیە بۆ پادشاهێ
کە دەربێنێ گرفتارێ لە چاهێ
نییە بێ هۆش لە عالەمدا، لە ڕەحمی
مەگەر وەک من جەسوورێ ڕووسیاهێ
بڕۆ ئەی بادی سبحەینێ وەکوو مەرد
بڵێ عەرزی دەکردی پڕ گوناهێ
بە خاکی پاکی ئاسانت کە نیمە
بە غەیری خاکی ئاسانت پەناهێ
ئەتۆ بیت و خودا و هیممەتی خۆت
من و ڕوو زەردی و دەردێک و ئاهێ
ئەوا خۆم خستە قاپی غیرەتی تۆ
ئەمن زەڕڕە ئەتۆ خورشید جاهێ
دەسم بگرە و دەرم لەم داوە بێنە
دەخیلم بمخە سەر ڕاهێ، چ ڕاهێ؟
شەقامی ئەو بە شۆنا هاتوانت
بەرم نەگری نەوەک کێوێ کە کاهێ
مەخۆ غەم «زاریناسناوی ئەدەبی» کەی ئەو ڕۆژە پاکە
لە شۆڵەی لوتفی بێبەش ما گیاهێ؟