لای ئەو دڵە وا نوکتە بە میزانی ئەسەنجێ
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
612 بینین
لای ئەو دڵە وا نوکتە بە میزانی ئەسەنجێ
مەحبووبتر ئەم شەوقەیە هەر زەڕڕە لە گەنجێ
دوێنێکە بە نەرگس لە چەمەندا بە دەنگی بەرز
بولبولمە موسەدق خەبەرم داوە لە چەن جێ
سوبحا کە گوڵەندامی ئەمن دێتە تەماشا
نازاری منە خاتری ڕابگرە نەڕەنجێ
«زاریناسناوی ئەدەبی» نیەتی غەیری ویسالی لە نەزەردا
گەر بەخت بکا کۆمەک و ئەم کارە بگونجێ