لە گوڵزاری ویسالت دەر بەدەر خۆم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
500 بینین
لە گوڵزاری ویسالت دەر بەدەر خۆم
لە جەننەت بێبەش، ئاوارەی سەقەر خۆم
لە دەوری شەمعی ڕوخسارت وەکوو شەم
ڕەفێقی گریە و گڕ، تا سەحەر خۆم
سروورم هەر کە تۆ ڕۆیشتی، ڕۆیشت
لەگەڵ غەم هەمنشین و هەمسەفەر خۆم
لە چاوم خوێنی گەش دوو جۆ، لە دووریت
ئەڕۆ چەشمەی دوو بەحری پڕ خەتەر خۆم
نەما بێ تۆ نەشات و شادمانیم
دوچاری ئێشی قەلبی پڕ شەرەر خۆم
لە بەر بوو بێبەری داری مورادم
وەکوو دارێکی بێ سایە و سەمەر خۆم
بڕی تێغی فیراقت جەرگی «زاریناسناوی ئەدەبی»
وەکوو دارێکی بێ سایە و سەمەر خۆم