بە ئاوی شەوق تا بولبول دەم و چاوێکی دڵ نەشوا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  677 بینین
بە ئاوی شەوق تا بولبول دەم و چاوێکی دڵ نەشوا
تەسەوور وا نەکا جامێ لە بادەی وەسڵی گوڵ بخوا
لە تاریکی هەوا تا دەرنەچێ، نەشکێ تەلیسمی نەفس
یەقینت بێ کە ڕێگە نابڕی ناگەیتە مەنزڵگا
کەڕم، کوێرم، نەزانم ڕێ نەناسم ناسوپاسم من
بە غەیری ڕەحمی تۆ نیمە خوداوەندا بەکەس هیوا
دڵێکی وات داوا لێ ئەکەم تا ئاخری عومرم
کە غەیری زیکر و فیکر و خۆف و ئومێدت نەبێ لەودا
بە شەرحی سەدر لوتفێ گەر نەکەی ئاخر چییە چارەی
منی داماوی بێ چارەی لەگەل جێماوی نابینا
لە دەرمانگای ڕەحمت گەر نەنێری چارە بۆ دەردم
هەراسانە لە چارەی دەردی من سەد بووعەلی سیناکەس
بە زۆری خۆ مەنازە فیکر و زانستت هەموو فڕ دە
بەدامانی کەسێ دەس بگرە لەم هەورازیەت سەرخا
کەلیم موحتاجی شاگردی خزر بوو گەر چی بێ زەحمەت
مەقامی گوفتوگۆی بێ واسیتەی لەو دەشتە بۆ دەسدا
وتی من چاترم لەو «الخناسعەرەبی»ی کردە پەندی عام
لە بەحری ڕەحمی گەورە و بێ کەناری باری بێبەش ما
بەڵێ هەروایە خۆ تێغی دەبانی لێ دروس ناوێ
نەبرژێ تا بە ئاور ئاسن و زەربەی چەکوش نەخوا
لە خاک و بەرد، کاسەی چینی و لەعلی بەدەخشانی
لە مەعدەن کێ دەریهێناوە بێ تەڵقینی مامۆستا
بەرەو وەحدەت هەنگاوت هەڵگرە چاوت لە غەیری هەق
بقونجێنە کە ئاور گوڵستانە وشکییە دەریا
یەقین چاوی گومانت کوێر ئەکا وەختێ کە وردۆ بی
لە ڕووداوی خەلیل و کۆچ و باری حەزرەتی مووسا
ئیرادەی کێ بوو؟ ئەمری کێ بوو؟ قووەت و قودرەتی کێ بوو؟
کە دەریا بوو بە دەشتی وشک و ئاور «جنت الماواعەرەبی»
لە هەوری تەبعی «زاریناسناوی ئەدەبی» ئاوی خزر ئەڕژێ قەڵەم وەختێ
کە بۆ نووسینی هۆنراوەی لەباتی پێ بە سەر بڕوا