ئەی بە ناوت وجوودی هەر ئەشیا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  732 بینین
ئەی بە ناوت وجوودی هەر ئەشیا
هیچ بێ ناوی تۆ نەبوو پەیدا
ئەوەڵی تۆ لە ئەوەڵا ئازاد
دەستی ئاخر، لە ئاخرەت کۆتا
نادیار و دیار و دوور و نزیک
بووییت و هەیت و هەر ئەبیت خودا
ئەسەری سونعی بێ قسووری تۆن
هەرچی حەواسی ئێمە دەرکی ئەکا
دڵ و هۆش و دەماغ و چاو و گوێ
دەم و لێو و زوبان و دەست و پا
قامەتی ڕێک و سووڕەتی دڵبەر
نوتقی شیرین و شێوەیی شیوا
نیعمەتی تۆیە داوتە پێمان
نێعمەتت یا ئیلاهی «لاتُحصيعەرەبی»
شوکری تەنیا یەکێک ناتوانم
گەر زوبان بێ تەواو مووی ئەعزا
بێ خەبەر وا لە شوکری تۆ ماوم
ئیمتیازم نییە لەگەڵ وەحشا
لە ئەدای شوکری نیعمەتت یاڕەب
جن و ئینس و فریشتە عاجز ما
زەڕڕەیێ شوکری تۆ بە سەدها قەڕن
«حاشاللهعەرەبی» کەسێ بەیانی کا
ئیحتڕامی بەشەر بە عیرفانە
مەعریفەت بێ سپاس دەس نادا
تێ بفکرە لە خۆت تا تێئەگەی
بە حەقیقەت لە سڕڕی «كَرَّمْناعەرەبی»
گەوهەری تابناکی و غافڵ
کە چ دەستێ هەویری تۆی شێلا
ئاهـ بۆ ئێمە گەوهەری خۆمان
بێ بەها، بێ عەوەز لە دەس بەردا
بە فڕینی هەوای نەفسی شووم
بۆ لە ڕێی موستەقیم لامان دا
بۆ دڵی ڕوون ئەبێ جیا کاتۆ
سێحری هامانی و یەدی بەیزا
گەردنی ئیددیعات بشکێنە
بە تەقازای فریشتە گوێ نەدرا
بە زەلیلی و خۆبە هیچ زانین
بەشی ئادەم بوو «عَلّمَ الاسماعەرەبی»
کیبر و عوجب و هەوا و خودبینی
بانگ ئەکەن بێرە دواوە ڕوو بەدوا
لەم هەموو جەردە و ڕێگرە یارەب
هەر مەگەر لوتفی تۆنەجاتم دا
ڕاستی خۆشە، مەیتەری نەفسین
یانی ها، شوان، گوێ دریژە و گا
کامەتە تاعەت و خواناسی؟
کامەتە وەرع و عیففەت و تەقوا؟
ڕووسیاتر کە من لە هەموانم
غەیری عەفوت ئیلاهی نیمە ڕجا
مەکە «زاریناسناوی ئەدەبی» لە ڕەحمەتت بێبەش
غەیری ڕەحمت نییەتی هیچ پەنا