کوا زوبانێ وا کە بتوانێ بکا حەمدت خودا
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
778 بینین
کوا زوبانێ وا کە بتوانێ بکا حەمدت خودا
کوا بەیانێ وا بزانێ شەرحی ئەوسافت بدا
گەرچی لەم پەروازەدا پڕهێزە شابازی خەیاڵ
بۆ فڕینی پابەسێکی سەختە «لا احصی ثناعەرەبی»
ئەو پەڕی پەروازی ئەو شابازە چون ئەم جوملە بوو
لاڵ بوون ئەو هەمووە زانایانە کەس نوتقی نەما
حەمدی تۆ وەک لایەقی تویە قەڵەم چون بۆی نەهات
بوو بە دووپارە زوبانی و سەری لێ بوو بە پا
ڕوومەتی دانا لە سەرخاکی زەلیلی و وتی
هەر ئەبێ ئەم کارە خاوەن کار خۆی بۆ خۆی بکا
لێرەدا بێ چاوە دڵ، حەیرانە، سەرگەردانە هۆش
ئەقڵ سەرسامە، نەزانە، عاجزە، بێ جووڵە ما
واسفان ئەسپی بەلاغەتیان پڕووکان و ئەڵێن
وەی چ داماو و بەجێ ماوین لە ئەم مەیدانەدا
هیچ نەقسێکی هەیە بۆ تۆبە حەمدی خۆ بکەی
ئەی دیار و نادیار، ئەم نادیارە ئاشنا
ئاسمان و ئەرز و هەرچی وا لەوانا، خەلقی تۆن
ئافتاب و مانگ و ئەستێرە و هەوا و هەور و با
زیندوو و بینا و دانا و توانا و قەدیم
ئەووەڵت بێ ئیبتیدا و ئاخرت بێ ئینتیها
کێ توانایی هەیە دەم با لە ئەوسافت ئەگەر
پەڕتەوی خورشیدی تەوفیقت نەبێتە ڕەهنوما
گەورەیی تۆ ڕەببەنا هەر تۆ ئەزانی چۆنەچۆن
هیچ زانایێ نییە لەم جێگەدا سەر دانەخا
شاهیدێکی سادقە بۆ وەحدەتت ئەی بێ زەواڵ
ئینتیزامی ڕێک و پێک و سابتی ئەرز و سەما
«لا» بە تەوحیدت نەهەنگ ئاسا دەمی چۆن کردەوە
غەیرە موستەسنایی هەڵلووشی میسالی ئەژدەها
تۆخودا من بەندە و تۆ قادر و من ناتەوان
من فەقیر و تۆ غەنی تۆ پادشاهـ و من گەدا
وشکە لێوم، تینووم، بێ دەستەڵاتم، چاوەڕێی
قەترەیێ لوتفم لە بەحری ڕەحمەتت یاڕەببەنا
ئەو کەسە تۆ ناتەوێ یاڕەببی چۆن بێ ڕووبەڕووت
ئەو کەسە تۆ بیخەیە سەر ڕێ لە ڕێ چۆن لائەدا
ئەی خودایا سا چرایێکم لە ڕەحمەت بێنە ڕێ
با لە تاریکی شەوی جەهلا هەوا نەمخاتە چا
وا نەزانن ئەهلی زاهیر بێ بەڵا مەنزڵ ئەگەن
سەد سکەندەر بێ خزر ڕێی پێ نەڵێ ڕێ گوم ئەکا
زاتی پاکی تۆ خودا «زاریناسناوی ئەدەبی» بە شاهید گرت ئەڵێ
«اشهد أن لا الهعەرەبی» غەیری زاتی تۆ خودا