مووی سپی بانگ ئەکا بەسیە خەو
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
732 بینین
مووی سپی بانگ ئەکا بەسیە خەو
دوا مەکەوە ڕاپەڕە ئاخریە شەو
قافڵەچی پڕ دەمی هاوار ئەکا
هەڵگرە پێ قافڵە ڕۆیی بە دەو
ڕێگەیێ وا پڕ خەتەر و چۆڵ و دوور
زەحمەتە تەنها ببڕێ ڕاهڕەو
بۆ سەفەرت تۆشەیێ ئامادە کە
کاتی خەلە و خەرمەنە وەختی درەو
بێ عەمەل ئەی دیدە خەیاڵی نەجات
مەحزی غوروورە بە دەلیلێ پتەو
غوولی هەوا ڕووی کە تێ کردووی
شێتت ئەکا هەڵبکە پشتت لە ئەو
مەرگ ئەزانی ئەڕفێنێ و ئەبا
ئەم هەموو زیڕۆحە وەکوو واشە، کەو
تۆش خۆراکی ئەوی نۆبەت کە هات
قووتت ئەدا«خواهـ» لەڕی یا قەڵەو
«زاریناسناوی ئەدەبی» کە دنیا ئەبڕێتۆ دەخیل
مەنزڵی باقی نەفروشیت بەو