شیننامە بۆ ئەحمەد عەزیز ئاغای مامم

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  440 بینین
شیننامە بۆ ئەحمەد عەزیز ئاغای مامم کە لەمێژووی ١٩٦٨/١١/٤‏ ‎ کۆچی دواییی کرد.
ئەڵێن مامت مرد چۆن بکەم بڕوا؟
ئەڵێن کۆچی کرد بۆ کام لا ئەڕوا؟
ئەڵێن وا ئەیشۆن لەسەر تاتەشۆر
لەپاش دوو سەعات ئەیسپێرن بە گۆڕ
ئەڵێن: ئەو مامە زانا و زیرەکە
دەمی لێک ناوە ئینکاری مەکە
ئەڵێن: ئەو مامە نوکتەشیرینە
وازی هێناوە لەم دنیای ژینە
ئەڵێن «ئەحمەدی عەزیز» ئاغایە
ئەمڕۆ لەم چەرخە وا بێئاگایە
چوومە پێشەوە دیم مامی زانام
مردووشۆر ئەیشوا وەک تیفڵی ناکام
دیم مامی جوان و باش و بەڕێزم
ڕاستە مردووە لێم بڕا هێزم
دام بەسەر خۆما گریام ئاڵانم
ئەشکی خوێناوی کەوتە چاوانم
لە خاک و خۆڵا خۆم تلانەوە
برینی کۆن و نوێم کولانەوە
کەسان لە دەورمدا کۆبوونەوە
بۆ دنیای غەم و هەم ئەچوونەوە