لاچۆ بڕۆ

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  722 بینین
ئەی یارەکەی تووڕە و تڕۆ
بە عەشقی تۆ بووم دەسخەڕۆ
هاتوومە لات بۆ دیدەنی
کەچی ئەڵێی لاچۆ بڕۆ
***
ئەی یارەکەی لە یار نەچوو
لە خونچەی نەوبەهار نەچوو
لە کیژی بەهرەدار نەچوو
تەفرەی منت دا بە درۆ
منێکی دڵپاکی هەژار
خاوێن وەک ئاوی سازگار
نە فێڵبازم نە نالەبار
وا بووم لەدەس تۆ ڕەنجەڕۆ