ڕابووردی بە لاما....
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
672 بینین
کە ڕابووردی بە لاما شەو بە لەنجە
دڵم زوو کەوتە لێدان وەک کەمەنچە
لە گۆشەی پەنجەرەی کۆشکی بلوورا
دڵم دەر کە بە نینۆک و بە پەنجە
کە داوای ماچی لێوی ئاڵی تۆم کرد
بە قوربانی دەمت بم لێم مەڕەنجە
ئەگەرچی ساڵی ژینم ئێستە زۆرە
دڵم بەخوا بەقوربان جوان و گەنجە
لە ئاسمانی خەیاڵا زۆر فڕیوم
گەیشتوومە وڵاتی فارس و تەنجە