نەمدی شێوەی تۆ

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  758 بینین
ئەمشەو من چوومە ڕەز و باخەوە
نەمدی شێوەی تۆ زۆر بەداخەوە
بولبول ئەیناڵان بە جۆش و خرۆش
قومری ئەگریا بەدەم ئاخەوە
تەماشام ئەکرد بە ڕاست و چەپا
شوعلەیەک دەرکەوت لەسەر شاخەوە
وتم: یا مانگە یا ئەستێرەیە
ئەویش هاتووە بە سۆراخەوە
بەڵام ئەو شوعلە ڕووی نیگارم بوو
تەشریفی هێنا لە لەیلاخەوە
گیانی خستمە شادی بە جۆرێک
چووم بەرەو پیریی بە دەماخەوە
بەڵام نەونیگار ڕووی تێ نەکردم
زوو گەڕامەوە بە دەم داخەوە