یارەکەی دەمبەخەندە...
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
763 بینین
یارەکەی دەمبەخەندە
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
نەرخی گەیشتن بە تۆ
هەژدە هەزار و هەندە
گیانە دەسا پێم بڵێ
ماچی دەمت بە چەندە؟
لادە لە یاری بەدخوو
لە هاودەمی دڕندە
تۆ زۆر شۆخ و پەسەندی
دوور بە لەو ناپەسەندە
زەکاتی نەوجوانیت
مەیدە بە کەس بە من دە
لە عەرشی عەشق و دڵدا
جێگەت بەرز و بڵندە
هەرچی هەبم یا نەبم
بۆ تۆ وا بووە بەندە
لە دینی دڵداریدا
کەی باوەڕم بە پەندە
ئەم شیعرەت پێ ئەبەخشم
کە شیرینتر لە قەندە