ڕەش و سپی لە ئەمریکا

ئەم چەند بەیتە لە ئەدەبی ئەمریکییە و لە عەرەبییەوە کراوە بە کوردی.
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  541 بینین
ڕۆژێک منداڵێکی قولەڕەش (زنجی) ڕوو ئەکاتە دایکی پێی ئەڵێ:«دایە، بۆچی ئێمە ڕەشین؟» دایکی لە وەڵامدا ئەڵێت: «ڕۆڵەکەم، ئێمە لە پرسەداین (تعزیە) بۆ برا سپییەکانمان.» منداڵەکە ئەڵێ: «دایە، ئەی ئێمە کەی ڕوومان سپی ئەبێتەوە؟» دایکی ئەڵێت: «کوڕم، ئەو کاتەی ئەوان لە شەرمەساریدا بەرامبەر ئێمە ڕوویان ڕەش ئەبێت.»
کوڕ:
دایە بۆچ ئێمە ڕەشین
بۆچ لە جوانی بێبەشین؟
دایک:
ڕۆڵەکەم ئێمە کە واین
هەر لە داغ و پرسەداین
بۆ ئەوانەی وا سپین
هەر بە نەفامی ئەژین
کوڕ:
دایکە کەی ڕوومان ئەبێ
وا سپی یا جوان ئەبێ
دایک:
ڕۆڵە کاتێ ڕووی ئەوان
ڕەش ئەکا چەرخی زەمان
کەی ئەبن زۆر شەرمەزار
ڕوو بە ئێمەی وا هەژار
ئێمە ئەوسا ڕووسپیین
زۆر بەئازادی ئەژیین