ئەوەی فەرمووتە

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  518 بینین
ئەوەی فەرمووتە مامۆستا
بەڕاستی زۆر قسەی چاکە
ئەگەر هەستێ لەگەڵ هەستا
لە چاکی و باشیا تاکە
***
ئەوەی ئەیخوێنی بۆ گوێگر
ئەگەر خۆیشت بەجێی بێنی
نییە کارێک لەوە چاتر
کە تۆوی چاکە ئەڕوێنی
***
وتت: نابێ دزی بکرێ
لەسەر سەر ئەم وتەی تۆیە
دەمێ ئەم کارە سەر ئەگرێ
کە خۆت لادابێ لەم هۆیە