خزم و کەس

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  1066 بینین
خزم و کەسم کۆ بوونەوە
کە وا گۆشتم بجوونەوە
بەڵام گۆشتم گەلێ ڕەقە
با هەر کەشک بسوونەوە
***
خزم بۆ خەڵقی بەڕێزن
بۆشان و نیشانی هێزن
وەلێ کەسی منی کەساس
وێنەی هەویری بێپێزن
***
مام و پوورزام و ئامۆزام
باس ناکرێ چۆنن لەلام
هەموو کۆیلەی ژن و ماڵن
نە سێبەریان هەیە نە سام
***
لە گشتیان چاکە دوور بم
ئەگەر خاوەنی شعوور بم
ئەوان کە بێن بەرەو جەنووب
من چاکە ڕوو بەرەو ژوور بم