هەڕەشە لە درۆزن

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  833 بینین
ئەی کابرای درۆزن
قەستەم بە کۆشکی مەزن
قەستەم بە دانەوێڵە
بە نیسک و ماش و هەرزن
قەستەم بە خاوەنماتۆڕ
قەستەم بە شاخی بزن
قەستەم بەو ڕووتەڵانەی
کە لە سەرما ئەلەرزن
قەستەم بێ بەو کەسانەی
کەوا کزن وەک کزن
قەستەم بەو مرۆڤانەی
شوانی ماڵات و پەزن
قەستەم بەو چۆلەکانەی
دەنکی برنج ئەدزن
قەستەم بەو مێروولانەی
کە شارەوانی درزن
قەستەم بەو لەقلەقانەی
عاشق بە شوێنی بەرزن
قەستەم بەو کۆترانەی
لەناو بەرفرا ئەتەزن
وا هەڕەشەت لێ ئەکەم
چونکە لەسەرم فەرزن
دەرنەچی لەم وڵاتە
وات لێ ئەکەم بە شووژن
هەتا گیانت دەرئەچێ
لە ئاودەسا ئەتنێژن