مەدە پەیمان

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  609 بینین
مەدە پەیمانی چاکە تۆ بە ناچاک
ئومێدی پاکی چۆن ئەکرێ لە ناپاک
لەڕێی نامەردییا گەوهەر بەدەس بێ
نییە فەرقی لەلای مەردان لەگەڵ خاک
لەگەڵ خائین نەڕۆی هەرگیز بە ڕێدا
بە وێنەی سەگ کە هەر ئەتباتەوە سەر لاک
تەبیعی گەر نەبێ شادی لە دڵدا
چییە نرخی گەر دەستی خەی بە تلیاک
ئەگەر دوور بی لە خزم و دۆستی بێفەڕ
ئەژیت بۆ خۆت گەلت بێڕەنج و بێباک