قسەی حەق

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  803 بینین
لە پایە و سایەی ماڵی نامەردا
مرۆڤی زانا ناحەسێتەوە
وەک گوڵی لالە لە داروبەردا
هەتاهەتایە ناگەشێتەوە
پیاوی ترسنۆک لە ڕێ و سەفەردا
دلێریی قەت لێ ناوەشێتەوە
نەخۆش لە کاتی ئازار و دەردا
دڵی بە هیچ شت ناکرێتەوە
ئەوەی کە پیشەی پیس و ناپاکە
بەرهەمی چاکە نابەشێتەوە