خائینی هەمیشەیی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  841 بینین
چۆن خائینی پیس پاک ئەبێتەوە
دڵی بۆ وڵات چاک ئەبێتەوە
خوێنی ناپاکی ئەڕوا بە لەشیا
هەتا تەسلیمی خاک ئەبێتەوە
وەک داڵی کەرخۆر لە دەشت و دەرا
مەیلی هەر بۆ لای لاک ئەبێتەوە
جۆش و خرۆشی مەردی ون ئەکا
لە کۆمەڵی پاک تاک ئەبێتەوە
بێنرخە لەلای نامووس و حەیا
بۆ بەدڕەوشتی ماک ئەبێتەوە