تۆم دی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
472 بینین
تۆم دی ئەلەرزم وا لەبەر هەتاو
هەر وەک چۆلەکەی لەئاوهەڵکشاو
ڕۆحم خەریکە بفڕێ لە دەروون
چی بکا لە گۆشەی قەفەزی شکاو
گەر بادەنۆشی مەزەت بۆ ئەکەم
لە خوێنی دڵ و لە جەرگ و هەناو
پێم نییە بڕۆم زەوی گرتوومی
یاخود کارەبای عەشقی کوڵم و چاو
قەت بڕوا مەکە لەم دەرکە دەرچم
پەڕ و باڵ شکاو وا کەوتوومە داو
ئومێدم هەبوو دڵم پێ بدەی
مەگەر تل بدەم بە خەیاڵپڵاو
زەحمەتە ڕەحمەت قەت ڕوو لە من کا
هەتا لاشەکەم کە ئەدروون لە جاو