لە من تۆرا
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
421 بینین
لە ئەنجامی غەمی زۆرا
دڵ و دولبەر لە من تۆرا
سەرم سوڕماوە لەم یارە
بەرامبەر ئێمە زۆر گۆڕا...
بە شەو ئەتلێمەوە هەردەم
لە دەست ئازار و ناسۆرا
هەموو تۆماری کردارم
بە فرمێسکی بەخوڕ شۆرا
تەواو سامانی من جەم بوو
لەناو گیرفانی دوکتۆرا
هەژاری ژینی شێواندم
ئەوەی مابوو بە هیچ دۆڕا