لەسەر شەقام

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  497 بینین
لەسەر شەقامی تازەی سەرشەقام
ئەمڕۆ توشم بوو یەک باڵانەمام
نەمامی گوڵی بە دەست گرتبوو
لەناو دوو نەمام بەسەر چووم نەمام
لەژێر عەباوە کەوتە بەرچاوم
دوو مەمکی قوتی لیمۆی نابەکام
من کە فەوتاوی دەستی دڵداریم
ڕزگارم ناکا نە خاڵ و نە مام
بێزارە ڕۆحم لە ئازاری ژین
ڕوو بە مردن چووم خێرا وا نەمام