ئاگری دەروون
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
477 بینین
ئاگری دەروون بگەشێتەوە
بە فرمێسکی چاو ناکوژێتەوە
گڕی هەناسەی عاشقی ناچار
هەرەسی بەفرین ئەتوێنێتەوە
گەردەلوولی بای بیابانی غەم
جەنگەڵ و چیاش ئەپێچێتەوە
هەور و چەخماخە و برووسکە و باران
ڕێگا لە دڵدار ناگرێتەوە
ئاوات و هیوای بە هەوا فڕیو
تازە دەستی من ناکەوێتەوە
ناحەز کە ویستی من پەژارە کا
لە دەرد و غەما وا ئەتلێتەوە