زۆروەڕ
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
411 بینین
لە سەگ ترست نەبێ سەد جار بڵێ حەپ
ئەوانەی زۆروەڕن زۆر ناگرن قەپ
بەڵام ترسی هەیە توولەی نهێنکر
کە کلکی با ئەدا گوێچکەی ئەکا ڕەپ
گەماڵی وا هەیە تەنها مررەی دێ
بەسەزمان ڕاکشاوە بۆی لەسەر لەپ
بەڵام هەندێ مرۆڤ وێنەی سەگی هار
گەمارۆی تۆ ئەدا بۆ ڕاست و بۆ چەپ
مەچۆرە تەخنی هار و مار و لاسار
لەتەکیانا نەکەی تۆ قەت گەمە و گەپ