ئەوا هاتوومە لات
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
508 بینین
ئەوا هاتوومە لات گەرچی دەرم کەی
وە یا خۆ نیمە نیمەی خەنجەرم کەی
ئومێدم زۆرە یەزدان بێتە بیرت
کەوا نەختێ دڵێ بەردت نەرم کەی
گەلێک دادم هەیە ئەیپرسی بێشک
ئەگەر هەندێ لە خوای عالەم شەرم کەی
گوناهم نەبووە دەرهەق زاتی ئێوە
ئەبێ سەیری حیساب و دەفتەرم کەی
چییە ئەگەر تۆ سەعاتێک بێیتە یانەم
دڵی سادەم بە سەردانێ گەرم کەی
بە دەستی تۆیە من مان و نەمانم
هیوام زۆرە کە لوتفت ڕابەرم کەی