سابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1488 بینین
سابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاسیەتی ڕەققی هەیە نەرمی زوبانی لووس
ئەی دڵ! خەراجی حاسڵی زوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
بونیانی کیبر و سەرکەشیە تاقی کیسرەوی
دانانی زوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
بنواڕە بوونی ئەووەڵت و چوونی ئاخرت:
هاتی چ ڕووت و قووت و، هەڵاتی چ لووس و پووس؟!
گەر فەڕڕ و تاج و زینەت و شەوکەت وەفای دەبوو
بێ دەردی سەر دەمانەوە بۆ تاوس و خورووس؟!
گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
بۆ مەشقی عیشقی زوڵفی نیگار و نیگارشی
نالیناسناوی ئەدەبی لە خامەدا بووەتە شاهی توڕڕەنووس