شەوی بەهاری جوانی خەوێ بوو پڕ تەشویر
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
2 خولەک
2730 بینین
شەوی بەهاری جوانی خەوێ بوو پڕ تەشویر
لە فەجری پاییزی پیری بەیانی دا تەعبیر
چ شەو، چ ڕۆژ؟ وەها کورتی لەهو و لەعب و میزاح
کە هەردوو وەک یەک چوون بە نەغمەیی بەم و زیر
ئەسەف درێژی شەو و ڕۆژی ئەو شەو و ڕۆژەم
قوسووریان بووە توولی نەدامەتی تەقسیر
سەوادی توڕڕەیی ئەو ئیشتیباهی سەهوی جوان
بەیازی غوڕڕەیی ئەم ئینتیباهی سوجدەیی پیر
وەکوو نەهاری بەهاری درێژ و پاییزی کورت
ئەمەل گەلێک و تەویل و، عەمەل کەمێک و قەسیر
غوباری ئەو شەو و ڕۆژەن ڕدێنی ماش و برنج
کە تێکەڵن شەبەهی سوبح و شام و شیر و قیر
سپی نەزیرە هەموو موو لە سیڕڕی وَجْهُعەرەبی لە سەر
مونەووەرە، لە تەرەف نوورەوە بووە بە نەزیر
مرووری نەکسە کە عەکسی قەمەر دەکا بە ڕەمەق
دوبوولی نیکسە دەگێڕێ کە عەکسی ڕیش بە شیر
دەلیلی ڕۆشنە بۆ بەدء و عەود و کورتیی عومر
تەنی هیلال کە بە تەلعەت جوان، بە خەلعەت پیر
لە شەرحی هەیئەتی مەتنی بەدەن کە هەر جوزئی
سەقیمە، عاجزە تەسحیح و ڕابیتی تەدبیر
تێدا حەدیسی حەداسەت زەعیف و مەترووکە
کە قەتعە سیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
چ مشت و پەنجە؟ وەکوو مشتی شانە ڕەق کە دەڵێی
لە شانیدا نەبووە دەست و بردی کوشت و گیر
چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
لە نەحو و سەرفی ئەداتی مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەسب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
وەها سەقیم و موجەززا عەوامیلی ئەجزا
کە ئالەتی عەمەلی نەحوی مەحوی سەحوی زەمیر
حورووفی جەڕڕە تێیاندا نەماوە ئاوی عەمەل
هەموو موعەللەق و مولغایی عامیلی تەقدیر
بە غەیری «عەن» کە لە بۆ نەزع و عەزلی زەنبوورە
کە ژاری ماری نەچێژێ عوسەیلەیی هەنجیر
خورووجی «با» لە لوسوق و «عەلا» لە ئیستیعلا
دوخوولی عەتبەیی «عەن» فاسیلە لە تیری جەفیر
ئەلیف نەکیرە و بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر