سەیلی هیجرت بەردی بنچینەی لە ڕەگ هێنامەدەر

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  3606 بینین
سەیلی هیجرت بەردی بنچینەی لە ڕەگ هێنامەدەر
باری فیکرت قەددی ڕاستی تێشکاندم وەک فەنەر
شیری ئەبرۆت، تیری غەمزەت وا لەجەرگم کارییە
دێت لە تۆفانی دوو چاوم لەت لەتی خوێنی جگەر
چاو و دڵ شەڕیانە، نازانم خەتای کامیانە خۆ
تا بە داری کەم، دەری کەم بیخەمە شین و چەمەر
نووری چاوم! چاوەکەم بێنوورە بێتۆ، زەڕڕەیی
خاکی دەرگاکەت ببێژم بیکەمە کوحلی بەسەر
دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشان و نێشانی موژەت
ئیشی چاو بوو بۆیە هێند گریام و خوێنی کەوتە سەر
لەت لەت و کون کون بووە دڵ وا لە شەوقی شیرەکەت
ڕۆحەکەم دێت و دەچێ، داخۆ لە کامیان دێتە دەر؟!
هەرچی مەحبووبەم دەبینێ وا تەحەییور دەیگرێ
سوێن دەخوا بەخوا دەڵێ بِاللّهِ ما هذا بَشَرعەرەبی
چەندە خۆشە دابنیشین دوو بە دوو ئەمن و گوڵم
داکەوێتن موددەعی لەو خوارە هەروەک دەستی کەر
ڕۆژپەرستی ڕووتە نالیناسناوی ئەدەبی بۆیە دائیم وەک غوڵام
زەرد و گەردن کەچ لە دەرگات حازرە دەستەو نەزەر