ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
4822 بینین
ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و، زەند و زەندە و، مەرخ و عەفار
ئەم لەسەر تەعزیم و گەورە گرتنی ئەو بێ قوسوور
ئەو لەسەر تەحقیر و تەخفیف و شکستی زاری مار
ئەم بچێ، ئەو دادەنیشێ دەم وەکوو گوڵ خەندەران
ئەم دەبێ هەستێ کە ئەو بێ، چاو یەک و قەترە هەزار
ئەم بە چاو دوڕڕ و بە سەر لەعلی هەدییە بۆ دەبا
ئەو بە تف دەیکا بە میزابی شکستەی ئابشار
نەزمی نالیناسناوی ئەدەبی میسلی ئاو و ئاوێنە ڕەنگی نییە
دوو ڕووە بۆ سەیری خاتر: یەک خەفی و یەک ئاشکار