ئەی سەروی بوڵەند قەدد و برۆ تاق و مەمک جووت

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  2982 بینین
ئەی سەروی بوڵەند قەدد و، برۆ تاق و، مەمک جووت!
کێ دەستی دەگاتە بەی و ناری نەگەیشتووت؟!
دەم هەمدەمی غونچێکە نەپشکووتووە هێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەترپۆشی گوڵی ڕووت
گریانی من و خەندەیی تۆ ئێستە دەشوبهێ
بەو مەوسیمی بارانە کە وا خونچە دەپشکووت
خڵخاڵی قەدم، وەک خەمی زولفەینی سەراپات،
پشتانی قەدت بێت و فیدای بازنی بازووت
خاڵی نییە نالیناسناوی ئەدەبی دڵەکەت ساتێ لە هیجران
تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت