بۆ سەرۆکی خۆشەویست

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  490 بینین
بە بۆنەی هاتنە دەرەوەی «عەبدولکەریم قایمکەس»ەوە
ئەی سەرۆکی خۆشەویست، ئەی پیشەوای ڕاپەڕین
ئەی ئامڕازی تێکۆشان، یەکسانکەری هەموو چین
بوویتە هۆی سەربەست بژین
***
بە خوێن و سامان و گیان و توانا تۆ ئەپارێزین
ئێمەی نەبەز گەلێ زیاتر لە ئیستعمار بەهێزین
خۆشەویستیت تێکەڵاوە بە خوێن و ئێسقانی گەل
گەل فیداتە، لە پێناوتا بەخت ئەبێ نایەوێ ژین
***
تۆ بووی کۆتی دەست و قاچ و ئەڵقەی زنجیرت پسان
تۆ بووی دەرگای ئاسنینی بەندیخانەت گشت شکان
تۆ بووی مافی گەلی کوردی چەوساوەت هێنایە دەست
یاسای پیسی نۆکەرانی ئیمپریالیزمت دڕان
***
تۆ بووی پەیمانی گڵاوی بەغدات خستە گۆڕەوە
تۆ بووی میللەتت دەرهێنا لەژێر زوڵم و زۆرەوە
لە باوەڕی ئەیزنهاوەر، لە پەیمانی ئەستەرلینی
ئەم وڵاتەت وا ڕزگار کرد بە ڕووت و بە بۆرەوە