ڕووناک

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  460 بینین
ئاوازی: ڕەزا عەلی
وتنی: جەمال جەلال
ڕووناک تۆی ئاواتم
ئاواتی گشت کاتم
لە بیرمی گشت ساتم
ڕووناک ... ڕووناک ...
ڕووناک هێزی ژینم
دەوای گشت برینم
گوڵی بەهاری دڵ
ئاواتی دێرینم
ڕووناک ... ڕووناک ...
لەوەتەی تۆم دیوە
دڵی تۆم ناسیوە
هۆشم لا نەماوە
ئەقڵم گشت فڕیوە
ڕووناک ... ڕووناک ...
ڕووناک تۆی مەبەستم
تۆی ئاوات و هەستم
دڵم هاوار ئەکات
ڕووناک ئەتپەرستم
ڕووناک ... ڕووناک ...