گرفتارم
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
1 خولەک
489 بینین
بە بینینت گرفتار بووم هەر یەکەم جار، کە من تۆم دی
بە تیری تۆ بریندار بووم هۆشم جوانییەکەی تۆ بردی
گرفتارم، بریندارم، بێئارامم
بەڵام چونکە بێئاگای لێم دڵ ناکامم
گیانە نابێ یەکێک جوان بێ ئەوەندە گرژ و دڵڕەق بێ
نابێ پیشەی دڵ شکان بێ، بێبەزەیی و کەللەشەق بێ
چونکە جارێ دوعای شێتی گیرا ئەبێ
گڵۆڵەکەت بەرەو سەرەولێژی ئەچێ
جا ئەترسم دڵی کەیلم لەتاوی خۆی هەڵە بکا
دەرچێ لە ئارەزوو مەیلم دوعا بکا، گوێم پێ نەدا
بۆیە ئەڵێم ئیتر بەسە دەستت بێنە
لەوە زیاتر دڵی شێتم مەڕەنجێنە