دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  2085 بینین
دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو
مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو
ئەو نەشئە کە وا ساقی منی پێ لە خودی سەند
نەک نەوعەرەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو
خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکووتن و عەتری وەرەقی بوو
ڕەققێتی تەن و ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت
مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی بوو!
هێند مونتەزیری تۆ بوو هەتا چاوی سپی بوو
نەرگس، کە لەسەر یەک قەدەم و دیدە چەقیبوو
تا پێنەکەنی گوڵ بە دەمی بادی سەباوە،
نەمگوت: کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو
نالیناسناوی ئەدەبی لە هەوا کەوتە سەما، بوو بە شەناوەر
بەو وشکە مەلە بیمی هیلاکی غەرەقی بوو