مناڵی خراپ
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
381 بینین
مناڵی خراپ لە خێزانێکا
وەک ئاگر وایە لە خەرمانێکا
چۆن ئاگر خەرمان پاک ئەسووتێنێ
مناڵ لە خێزان سەرئەشێوێنێ
مناڵی خراپ کەوا جنێوفرۆشە
مۆخ و ئیسقانی پیس و نەخۆشە
مناڵ بە چاکی پەروەردە نەکرێ
ڕێگەی ناپاک و بەدخوان ئەگرێ
گەر باوک و دایکی چاویان لێ پۆشی
ئەژی بە پیسی و پەستی و بێهۆشی
مناڵێ کە دیت بڵح و بەدکارە
باوکی لەم کارە زۆر تاوانبارە
مناڵی خراپ مەرگی باشترە
مردن لە ژینی پیس هیواشترە