دڵم ڕووناکە
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
408 بینین
کە لام دانیشی دڵم ڕووناکە
کاتێ ڕۆیشتی پەست و خەمناکە
ئەگەر بۆ خەندە دەم بکەیتەوە
دڵشادم ئەکەی ژیانم چاکە
ئەو دەمەی قسەم لەگەڵا ئەکەی
هەستم بۆ خۆشی تاقانە و تاکە
تۆ پارچەیەکی لە گیان و ڕۆحم
بۆیە وا ڕۆحم خاوێن و پاکە
لەبەر تۆ ماوم، لەبەر تۆ ئەژیم
دڵم لە عەشقی ڕووتا چالاکە
پێم بێژە کابرای دڵبەندی ئەوین
بە قوربانت بم پێم مەڵێ کاکە