خۆشیی ژین
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
367 بینین
کە نەختێ خۆشیی لە ژین ئەچێژم
لە باخچەکەیا نەمام ئەنێژم
وازم هێناوە لە هەرزەبێژی
شیعر و وتاری بە نرخ ئەبێژم
بە نووکی تیژی شمشێری شادی
خوێنی ناپاکی خەفەت ئەڕیژم
کە یار ئەبینم هەر ڕۆژی جارێ
وەک مەستی بادە دەبەنگ و گێژم
عومرێکی کەمی شادی خۆشترە
کەوا ناحەزی عومری درێژم