من نیازمە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  292 بینین
ئەو کچە جوانەی کە دڵخوازمە
بۆ ماچی دەمی من نیازمە
ئەو نەونەمامەی دڵی لێ سەندووم
بە ڕۆح و بە دڵ ئەو هاوڕازمە
کاتێ ئەیبینم وە یا دێتە لام
زۆر مەیلی بەزم و سۆز و سازمە
بەسەر زەمینی پەستا نافڕم
بۆ عەرشی یەزدان من پەروازمە
بە هەموو کاتێ ناوی تۆ دێنم
یاران ئاگایان لە ئاوازمە