ئەم سەرسەری بازانە کە وا هەمسەری بوومن
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1643 بینین
ئەم سەرسەری بازانە کە وا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنە ساعیدی شاهێکی وەکوو من
تا نەشئە نەچێژن لە لەبی کەوسەری ساقی،
بێچارە چوزانن کە هەموو مەستی زەقوومن؟!
ڕووناکیی ڕوو شەوقە لە نێو زوڵمەتی موودا
وەجهی ئەمەتە دڵ هەموو پەروانەیی موومن
زوڵفم بە نەسەب سیلسیلەیی ڕیفعەت و شانە
من دەیخەمە بەر پێ کە حەبەش زادەیی ڕوومن
من سەروی ڕەوانی چەمەنی عالەمی باڵام
نالیناسناوی ئەدەبی بە توفەیلی بووەتە سایە لە دوو من