ئەهلی تەعدادی مەحاسین نووسیان

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1428 بینین
ئەهلی تەعدادی مەحاسین نووسیان
خاڵ یەک و، زوڵفی دوان، هەردوو سیان
کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
سفری خاڵە، حەڵقەیی هیندووسیان
زوڵفی جەڕڕاڕی سەفاسەف خستە پێش
یەعنی زەنگی لەشکری قیروسیان
ئەم غەزالانە کە نەقشی دیدەمن
تەن سپین و چاو و خاڵ و موو سیان
حاکمانی مەحکەمە نامە سیان
قەت نەماوە غیرەت و نامووسیان
نەرم و زەرقی خەرقەیی سالووسیان
شاهیدی زوورە زوبانی لووسیان
چاوەکەم! مەنواڕە ڕەنگی زاهیری
خۆ دەزانی (ڕووسپی) چەند ڕوو سیان
ناوی مەخمووران نەبەی نالیناسناوی ئەدەبی! لەنێو
حەلقەیی واعیز، لەوێن جاسووسیان!