دەستم بۆ لیمۆ برد

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  436 بینین
لەسەر ئەو سینەی مەڕمەڕی نەرم
خەریک بوو دەستم بۆ لیمۆ بەرم
لێم هاتە جەواب وتی: لیمۆ نیم
من پرتەقاڵم کابرای بێشەرم
وتم: گەر لیمۆی یا پرتەقاڵی
بوویتە زینەتی سنگی دولبەرم
دەستت بۆ ئەبەم ماچیشت ئەکەم
هەمە لە جوانیت جۆشێکی گەرم
لە ڕێگەی عەشقی ڕووی ئەو نیگارە
پێم خۆشە دانێم من ڕۆح و سەرم
ئەگەر هەموو ڕۆژ ڕووی ئەو نەبینم
وەها ئەزانم کە دەربەدەرم