فەرمانی داوە
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
522 بینین
کە ئەو یارە بە من فەرمانی داوە
چ ڕێگەی سەرکەشی بۆ من نەماوە
وتی: گیانت فیدای من کە وتم باش
ئەگەر نەیکەم دڵی یار لێم شکاوە
خودا نەیکا دڵی بشکێ لە من ئەو
لە بۆ من کاری وا زۆر ناتەواوە
بە قوربانی ئەکەم سامان و گیانم
کە بۆ من شادییە ڕووناکی چاوە
ئەوانەی ویستیان یار لێم بڕەنجێ
خەیاڵێکە لە لایان پوچ و خاوە
بڕۆن بمرن بە داخی دڵ هەژاران؟
دەهۆڵی نالەباریتان دڕاوە
لە بۆ فەوتانی بەدخواهانی دڵدار
بە هێزی ڕۆح و هەڵمەت بوومە کاوە