بە دەستی نەرمت

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  625 بینین
دەستم کە بگری بە دەستی نەرمت
بەرامبەر بە من نەمێنێ شەرمت
پێشکەشت ئەکەم ڕۆحی بێ نەرخم
ئەبمە قوربانی هەناسەی گەرمت
چەندە لام خۆش بوو کە دوێنێ فەرمووت
هەر کاتێ مردی دێمە ژێر تەرمت
بێگومان گیانە زیندوو ئەبمەوە
بێتە گوێم واتەی شیرین و نەرمت
گیانم فیدات بێ لە بیرم نەچووە
خستتە سەر ڕانت ئەو ڕۆژە سەرمت