لە ژین بێزارم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  667 بینین
هەرچەند دەمێکە لە ژین بێزارم
بە تەمای ماچی سەرکوڵمی یارم
ئەگەر چی لە شار من دەربەدەر بووم
بە دڵ و بە ڕۆح هەروا لە شارم
من لە پێناوی عەشقی نیگارا
لە خۆشخوانییا سەرمایەدارم
غەمی دڵ منی کردووە پەژارە
ئومێدم زۆرە یار بکا چارم
گەلێ زەنگینم لە بیر و هۆشا
قەت بڕوا مەکەن کەوا هەژارم