تاریکەشەو بوو
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
743 بینین
کاتێ تووشم بووی تاریکەشەو بوو
کە ماچت پێ دام وامزانی خەو بوو
بەڵام دوو چاوت وێنەی گەلاوێژ
پرشنگی ئەدا خاوەن پرتەو بوو
دوو ئەبرۆی ڕەشت بەو شەوەزەنگە
شێوەی لەلای من وەک مانگی نەو بوو
ئەو تانەی ناحەز ئاراستەی کردم
بۆ دڵ هەر وەکوو گوللەی بڕنەو بوو
خەرمانی عومرم وا بە با ئەکرێ
هەرچەندە تازە کاتی درەو بوو