لە پەروازایە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  674 بینین
خەیاڵم هەردەم لە پەروازایە
عەشق و دڵداریم لە ڕێبازایە
هۆش و هەستی من زۆر ئاشنایی
لەگەڵ کەمان و عود و سازایە
خەریکم بچم بۆ کۆشکی دولبەر
ئەم کارەم دایم لە نیازایە
نابمە هاودەمی قەل و بایەقوش
پەروازی ڕێکم لەگەڵ بازایە
ئەوەی ئەگاتە عەرشی دڵداری
دڵی پڕ هێز و مەرد و ئازایە
یار کەوا لە من ئاگادار نییە
وا لە حاڵەتی عەیش و نازایە