مەستم نەکەی
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
712 بینین
من مەی ناخۆم مەستم نەکەی
ڕۆژی جەژنە پەستم نەکەی
دەست ئەخەمە سەر مەمانت
بەرهەڵستی دەستم نەکەی
تۆم دیوە هۆشم لا نەما
سەیری هۆش و هەستم نەکەی
هەر تۆ ئومێدی ژینمی
بۆ چی تر دەربەستم نەکەی
شیعرم گشتی بۆ تۆ ئەڵێم
تەماشای مەبەستم نەکەی
ئەڕۆم بە ڕێبازی ژینا
دووچاری هەڵوەستم نەکەی
خەستەم کەوتووم لە جێگەدا
توشی غەمی خەستم نەکەی