یار لە خەو هەستا

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  706 بینین
ئەو کاتەی لە خەو ئەو جوانە هەستا
شۆڕش لە یانەی مەیخانە هەستا
هەرا پەیدا بوو لە هەموو لاوە
پرشنگ کەوا لەو چاوانە هەستا
کە ئەو دڵدارە سەری داهێنا
بەرق و برووسکە لە شانە هەستا
فیداکاری عەشق ئەو دەمە دەرکەوت
ئاگر لە پەڕی پەروانە هەستا
ئەو ڕۆژە بادەی نەرخی پەیدا کرد
ڕاستی لە پیشەی مەستانە هەستا
خونچە ئەو ساتە دەمی کردەوە
کە بولبولی زار لە لانە هەستا
هەموو پەیڕەوی کاری من ئەکەن
کە یارپەرستی لەم گیانە هەستا